نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مێشك
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
	
وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی چه‌ندین نیشانه‌ی دیاری هه‌یه، پزیشكه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن چه‌ند جۆرێك سه‌ر ئێشه ئاماژه‌ن بۆ توشبوون به وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی.
	
وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی به‌هۆی زیادبوونی ناسروشتی خانه‌كان دروست ده‌بێت و ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆش له‌كاتی توشبوون به وه‌ره‌می مێشك ده‌كه‌وێته سه‌ر خێرایی گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان .
	
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه له به‌ریتانیا چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی له‌ڕێی بابه‌تێكی تایبه‌ته‌وه بڵاوكردۆته‌وه و ئازاری سه‌ر یه‌كێكه له نیشانه زۆر بڵاوه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره، باشتر وایه له‌كاتی هه‌ستكردن به‌م نیشانانه پێویسته نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات:
	
1-هه‌ستكردن به ئازاری توندی سه‌ر به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت.
2-به‌رده‌وام دووباره بوونه‌وه‌ی ئازاری سه‌ر.
3-هه‌ستكردن به ئازاری زۆری سه‌ر كه پێشتر هیچ هه‌ستت پێ نه‌كردووه.
4-توشبوون به ئازاری سه‌ر له‌كاتی توشبوون به نه‌خۆشی و كۆكه و وه‌رزشكردن و هاواركردن.
	
ئه‌مانه‌ش چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی توشبوونن به شێرپه‌نجه‌ی مێشك:
	
1-هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به دڵتێكهه‌ڵاتن و ماندوێتی به‌رده‌وام.
2-گۆڕانكاری له مێشك و ڕه‌فتار وه‌ك كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای یاده‌وه‌ری و گۆڕانی كه‌سایه‌تی.
3-لاوازی و خاوبوونه‌وه‌ی لایه‌كی ماسولكه‌ی له‌ش.
4-كێشه‌ی بینین و قسه‌كردن.
	
كۆمه‌ڵێك له هۆكاره‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مێشك:
	
1-به‌ركه‌وتن به تیشكی زیان به‌خش كه له ئه‌تۆم و بۆمبه‌وه ده‌رده‌چێت.
2-هۆكاری بۆماوه‌ی، ئه‌و كه‌سانه‌ی له خێزانه‌كه‌یان كه‌سێكی توشبوو به‌م نه‌خۆشیه هه‌یه ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونی هه‌یه به‌م نه‌خۆشییه.
3- زۆری كێش و قه‌ڵه‌وی یه‌كێكی دیكه‌یه له هۆكاره‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه. 
        
        PM:04:51:30/03/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									5480
 جار خوێنراوهتهوه