ئه‌وروپا چوار جۆر ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا تاقی ده‌كاته‌وه
        
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
	
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام زانا چینی و ئه‌مه‌ریكیه‌كان سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین یان ده‌رمانی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا وڵاتانی ئه‌وروپاش به هێزه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ره‌كه بدۆزنه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه و چوار جۆر ده‌رمان له 7 وڵاتی جیاواز تاقی ده‌كه‌نه‌وه.
	
كۆمه‌ڵه‌ی" ئهنسیرم" ی فه‌ڕه‌نسی بۆ توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ئاشكرای كردوه ئه‌م ده‌رمانانه له‌سه‌ر 3200 كه‌س تاقی ده‌كرێته‌وه كه توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنان چونه‌ته نه‌خۆشخانه له هه‌ریه‌ك له وڵاته‌كانی" به‌لجیكا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و لۆكسمبۆرگ و ئیسپانیا و هۆڵه‌ندا  و ئه‌ڵمانیا"و تیایدا ده‌رمانه‌كانی" Remdesivir " و " LOPINAVIR  "  به تێكه‌ڵكراوی له‌گه‌ڵ ده‌رمانی" Ritonavir" یان" Interferon beta " به‌كاردێت به چاودێری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی .
	
ڤایرۆسی كۆرۆنا كه تا ئێستا بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له 14 هه‌زار هاوڵاتی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان هیچ جۆرێك له ڤاكسین و ده‌رمانی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
	
 
        
        AM:11:55:23/03/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2412
 جار خوێنراوهتهوه