د.خێڵان كەریم: لەدایكبوونی سروشتی سوودی بۆ منداڵ و دایك زۆرە
        
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
	
لەدایكبوونی منداڵ بەشێوەی سروشتی سوودی زۆرە لەڕووی تەندروستیەوە بۆ منداڵ و دایك بەراورد بە لەدایكبوون بە نەشتەگەری كە زیان و كاریگەری زۆری دەبێت.
	
دكتۆره خێڵان كەریم بەرزنجی پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی ژنان و منداڵبوون لەدیدارێكدا لەگەڵ سایتی "تەندروستی " باشی سوودەكانی لەدایكبوونی سروشتی كرد و رایگەیاند: سوودەكانی لەدایكبوونی سروشتی بۆ منداڵ و دایكەكەی زۆرە و كاتێك منداڵ بەسروشتی لەدایك دەبێت كاتی خۆی تەواو دەكات و كەمتر نەبەكام دەردەچێت و ئەگەری تەنگەنەفەسی و نەخۆشكەوتنی كەمترە.
 
        
        PM:12:41:19/11/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									3504
 جار خوێنراوهتهوه