پیاوێك 42 هێلكه‌ی خوارد و مرد
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
	
به‌هۆی خواردنی بڕێكی زۆر له هێلكه‌ی كوڵا و بۆ بردنه‌وه‌ی بڕێكی كه‌م له‌پاره پیاوێك له هندستان گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌ناوچه‌ی جۆنبۆر له ویلایه‌تی "ئه‌وتار برادیش" له هندستان دوو پیاو گفتوگۆیه‌ك له‌نێوانیان دروست بووه و باسیان له‌وه كردوه كامیان ده‌توانن بڕێكی زیاتر له هێلكه بخۆن و یاریه‌كه‌یان له‌سه‌ر بڕێك پاره كردوه كامیان براوه‌بن پاره‌كه بۆ ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌بێت و بڕی پاره‌كه‌ش 2000 ڕوپیه‌ی هندی بووه كه ده‌كاته 28 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ هه‌ر یه‌كێك كه بتوانێت 50 هێلكه‌ی كوڵاو بخوات.
سوبهاش یادا ی ته‌مه‌ن 42 ساڵ له‌كاتی خواردنی 42 هێلكه بێ هۆش بووه و دوای چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م له گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
	 
	AM:11:18:06/11/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									6184
 جار خوێنراوهتهوه