چ جۆرێك له قه‌تره‌ی خه‌و باشه بۆ منداڵ؟
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
ئه‌مه پرسیاری هه‌ندێك له دایكان و باوكانه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی منداڵه‌كانیان شه‌وانه به گریان بێزاریان ده‌كه‌ن، دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پـسپۆری نەخـۆشیی و گەشەی منداڵان  له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامێكی كورتی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
	
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" بـە پێی زانست منداڵ لەسەرەتای تەمەنییەوە باشترە قسەی لەگەڵ بکەیت و بەردەوام پەیوەندیت هەبێت لەگەڵیدا بە تایبەتی باوک و دایک دەبێت هەر لە سەرەتای تەمەنی منداڵیەوە قسەی لەگەڵ بکەن چونکە باشترین کات بۆ فێر بوونی زمان و کرانەوەی مێشکی منداڵ بۆ ژیان هەر لە سەرەتای مانگەکانی یەکەمی تەمەنەوە دەست پێدەکات بەڵام بەداخەوە زۆر کەس حەز دەکەن منداڵەکەیان زۆرترین کات خەوتووبێت تا ئەرکی کەمتر بێت بۆیە قەترەی فنیستیل و دەرمانەکانی تری خەو زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە وڵاتی ئێمەدا."
	
دكتۆر ئاكۆ ده‌شڵێت "تکایە با منداڵەکەت بە سروشتی خۆی بخەوێت گەر خەوی لە پێویست کەمتر بوو سەردانی پزیشکی منداڵان بکە."
	
 
        
        AM:09:55:16/09/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									6104
 جار خوێنراوهتهوه