نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی خوێن
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
شێرپه‌نجه‌ی خوێن یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه كه توشی مرۆڤ ده‌بێت چونكه توشبوان به‌م نه‌خۆشیه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه هه‌ست به نیشانه‌كانی ناكه‌ن.
	
لۆكیمیا یان" شێرپه‌نجه‌ی خوێن" توشی ئه‌و شانانه ده‌بێت كه به‌رپرسن له به‌رهه‌مهێنانی خانه‌كانی خوێن كه ئه‌وانیش مۆخی ئێسك و لیمفهخانهكان ده‌گرێته‌وه.
	
ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه سه‌ره‌تا له خڕۆكه سپیه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات، به‌جۆرێك خڕۆكه سپیه‌كان توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كانیان نابێت.
	
ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌ندروستن جه‌سته‌یان به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و بێ كێشه خڕۆكه سپیه‌كان دروست ده‌كات به‌ڵام له‌كاتی  توشبوون به لۆكیمیا جه‌سته ژماره‌یه‌كی زۆر له خڕۆكه سپیه شازه‌كان دروست ده‌كات كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چن به‌ڵام هاوشێوه‌ی خڕۆكه سپیه ئاساییه‌كان توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كانیان نیه.
	
له‌كاتی توشبوون به‌و شێرپه‌نجه‌ی خوێن خانه ناته‌ندروسته‌كان ڕێگری له خانه ته‌ندروسته‌كانی خوێن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه و كاربكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی.
	
یه‌كێك له  نیشانه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشیه هه‌ڵئاوسانی خانه لیمفاویه‌كانی ژێر باڵ و ڕان و دروستبوونی وه‌ره‌مه له‌سه‌ر مل، كۆكه و ئازاری سنگ و له‌رزین و به‌رده‌وام توشبوون به په‌تا و ڤایرۆسه‌كان سووربوونه‌وه‌ی پێست و نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن و دڵتێكهه‌ڵاتن و ئاره‌قكردنه‌وه‌ی شه‌وان و هه‌ستكردن به ماندوێتی زۆر و هه‌ناسه توندی بێ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه كارێكی كردبێت  كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ن له نیشانه‌كان و باشتر وایه له‌كاتی هه‌ستكردن به‌م حاڵه‌تانه زوو سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌یت بۆ پشكنین و دڵنیابوون له دۆخی ته‌ندروستیت.
 
        
        AM:08:56:15/09/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									6740
 جار خوێنراوهتهوه