پسپۆڕان هۆشداری له زۆرخواردنی گۆشتی مریشك ده‌ده‌ن 
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
زاناكان له زانكۆی ئۆكسفۆرد ئاشكرایان كردوه زۆر خواردنی گۆشتی مریشك مه‌ترسی توشبوون به جۆرێك له شێرپه‌نجه‌ی خوێن و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ی شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
	
ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر زیانی گۆشتی مریشك ئه‌نجامبدرێت و پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه زۆر خواردنی گۆشتی مریشك مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی "میلانۆما" كه جۆرێكی شێرپه‌نجه‌ی خوێنه له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و ڕژێنه لیمفاویه‌كان زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش پێویستی به چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی دیكه هه‌یه.
	
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پسپۆڕان ئه‌م هۆشداریهیان داوه به‌ڵام تا ئێستا ئاشكرایان نه‌كردوه كه پێكهاته‌ی گۆشته‌كه یان به هه‌ڵه ئاماده‌كردنی هۆكاره بۆ زیادكردنی مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشیه.
	
هاوكات توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه كه پێشتر له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌و خانمانه‌ی له‌جیاتی گۆشتی مانگا و به‌راز گۆشتی مریشك ده‌خۆن ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به ڕێژه‌ی %28 كه‌مده‌بێته‌وه.
 
        
        AM:09:38:10/09/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									4728
 جار خوێنراوهتهوه