نیشانه‌كانی كه‌می ڤیتامین E له جه‌سته‌دا و گرنگترین سه‌رچاوه خۆراكیه‌كانی
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
	
ڤیتامین E له کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و ڤیتامینانه‌یه که له چه‌وری دا ده‌تۆێنه‌وه و کۆمه‌ڵێک تایبه‌تدمه‌نی دژه ئۆکسانی هه‌یه و زۆر گرنگه بۆ کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و مێشک و ده‌مار، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر دکتۆر کامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی باس له نیشانه‌كانی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه له جه‌سته‌دا ده‌كات و گرگترین سه‌رچاوه خۆراكیه‌كانی ڕوون ده‌كاته‌وه.
	
 گرنگترین نیشانه‌کانی :
1- بێهێزی و گرژبوونی ماسولکه‌کان .
2- سڕ بوونی ده‌ست و قاچ و هه‌ست کردن به مێروله‌کردنی ده‌ست و قاچ .
3- نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و که‌م خوێنی .
4- که‌می به‌رگری له‌ش و زوو نه‌خۆش که‌وتن .
5- دابه‌زینی ئاستی بینین .
6-  هه‌ست کردن به هیلاکی و زوو ماندووبوون.
6- وشک بوونه‌وه‌ی پێست و وه‌رینی مووه‌کانی قژ.
8- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه و کێشه‌کانی نه‌زۆکی.
	
	
 گرنگترین سه‌رچاوه‌کانی خۆراک :
-زه‌یتی زه‌ییتون و گوڵه‌به‌رۆژه.
- چه‌ره‌س.
-سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌کان.
- دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان.
-کیوی و مانگۆ و هێلکه.
	
 هۆکاره‌کانی که‌می ڤیتامین E :
1-  هه‌ندێك نه‌خۆشی بۆماوه‌یی ده‌گمه‌ن .
2- هه‌وکردنی درێژخایه‌نی په‌نکریاس.
3- به‌کیس بوونی په‌نکریاس.
4- منداڵی نه‌به‌کام و ئه‌و منداڵانه‌ی کێشیان که‌مه کاتی له دایک بوون .
 
        
        AM:11:37:08/09/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									7652
 جار خوێنراوهتهوه