هۆكاره‌كانی ڕشانه‌وه و گێژ بوون له‌ناو ئۆتۆمبێلدا و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر 
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
	
هه‌ندێك که‌س کاتێك ده‌چنه ناو ئۆتۆمبێل تووشی ڕشانه‌وه و گێژبوون ده‌بن ( هه‌روه‌ها له کاتی سه‌فه‌ر به فڕۆکه یان که‌شتی ) ئه‌م حاڵه‌ته پێ ده‌وترێت گێژی جووڵه (Motion Sickness )، دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی نیشانه و هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته باس ده‌كات.
 
- نیشانه‌کانی پاش جوڵانی ئوتومێله‌که
	
1- گێژی و سه‌ر قورس بوون . 
2-  زۆر بوونی لیك.
3-  دڵ تێک هه‌ڵ هاتن و ڕشانه‌وه.
4-  ڕه‌نگی پێست سپی بوون ، ته‌نگه نه‌فه‌سی ، سه‌رئێشه .
	
- هۆکاره‌کانی :
تا ئێستا هۆکاره‌کانی به ته‌واوی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام پسپۆڕان کۆکن که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی هارمۆنی له نێوان گوێ ناوه‌ڕاست و چاو ئه‌و به‌شانه‌ی تری جه‌سته که لێپرسراون له ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له‌ش، بۆ نموونه  کاتی له ناو ئوتومبیل کتێبێک ده‌خوێنیته‌وه و ئوتومبیله‌که ده‌ست ده‌کات به ڕۆیشتن، گوێ ناوه‌ڕاست و پێست و ماسولکه‌کان هه‌ستی جوڵه ده‌گه‌ینه مێشک به‌ڵام چاوه‌کانت هه‌ست به جووڵه ناکه‌ن، بۆیه‌یه هاوسه‌نگی له‌ش تێک ده‌چێت .
	
- ئه‌م حاڵه‌ته به زۆری ڕوو ده‌دات له :
	
1- مناڵان و خانمان. 
2-  بوونی ترس یان قه‌له‌ی له سه‌فه‌ر .
3- نه‌بوونی سیستمی هه‌وا گۆڕی باش له ناو ئوتۆمبیل .
4- نه‌بووی توانای بینین له جامی ئوتۆمبیله‌که‌وه .
5- سروشت و جۆری ڕێگای سه‌فه‌ر .
	
- شێوازی خۆپاراستن :
	
1- دانیشتن له پێشه‌وه‌ی ئوتۆمبیل و له ته‌نیشت جامه‌که . 
2-  کتێب مه‌خوێنه‌ره‌وه له ناو ئوتۆمبیل ئه‌گه‌ر پێشتر تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بوویت .
3- باشتره سه‌یری پێشه‌وه‌ی ڕێگاکه بکه‌یت و به ئاسۆیه‌کی ڕێک بڕوانیت .
4- دوور که‌وتنه‌وه له خواردنی زۆر و قورس و چه‌ور و مادده کحولیه‌کان پێش سه‌فه‌ر .
5-  ئه‌گه‌ر توانیت جامی ئوتۆمبیله‌که بکه‌ره‌وه و هه‌وای پاک هه‌ڵمژه.
6-  ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێک له ڕابردوو وات لێ هاتووه،بۆ ڕێگای دوور و درێژ ڕه‌نگه پزیشک هه‌ندێ ده‌رمانت بۆ بنوسێت تا پێش سه‌فه‌ر بیخوێت .
	
- شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
1- خواردنی زه‌نجه‌بیلی کاڵ پێش سه‌فه‌ر یان چای زه‌نجه‌بیل پێش سه‌فه‌ر . 
2- خواردنی نه‌عنا یان زه‌یتی نه‌عنا یان چای نه‌عنا پێش سه‌فه‌ر.
3- به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان له ڕێگه حه‌پ یان له‌زگه‌ی پشت گوێ چوار كاتژمێر پێش سه‌فه‌ر وه‌ک 
( Dimenhydrinate (Dramamine),Scopolamine (Maldemar).Promethazine ,Meclizine , Cyclizine ).
 
        
        PM:12:22:15/05/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									12704
 جار خوێنراوهتهوه