‌گەردوونناسان سێ کونی ڕەشی چالاک لە یەک گەلەئەستێرەی کۆندا دەدۆزنەوە

وێستگە ستایل-

گەردوونناسان سێ کونی ڕەشی چالاک لە یەک گەلەئەستێرەی کۆندا دەدۆزنەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


زانایانی گەردوونناسی سێ کونی ڕەشی زەبەلاحی چالاکیان لەناو یەک گەلەئەستێرەی زۆر دووردا دۆزییەوە، کە تێگەیشتن لە چۆنیەتیی گەشەکردنی کونی ڕەش لە سەرەتای گەردووندا دەگۆڕێت.


ئەم دۆزینەوەیە لە گەلەئەستێرەی (J0148-4214) تۆمار کراوە کە زیاتر لە ١٢.٥ ملیار ساڵی ڕووناکی لە زەوییەوە دوورە و دیمەنێکی سەرەتای گەردوون نیشان دەدات.


تەلەسکۆپی جەیمس وێب بە پشکنینی تیشکی گازی هایدرۆجین دەریخستووە دوو لە کونە ڕەشەکان لە سەنتەری گەلەئەستێرەکەن و سێیەمیان دوورترە، کێشیان لە سەدان هەزار بۆ٨٠ ملیۆن هێندەی کێشی خۆر دەخەمڵێندرێت.


ئەم زانیارییە نوێیانە یارمەتیدەر دەبن بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی کە چۆن کونی ڕەشی وا زەبەلاح لە تەمەنێکی هێندە زووی گەردووندا دروست بوون.


چاودێریکردنی زیاتری ئەم جۆرە گەلەئەستێرانە دەریدەخات کە ئایا فرەبوونی کونی ڕەش لە سەردەمە کۆنەکاندا دیاردەیەکی باو بووە یان نا.


پەیمانگای ماکس پلانک بۆ فیزیای دەرەوەی زەوی / ساینس دەیلی


PM:11:52:25/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل