دۆزینەوەی شێوەیەکی دە دەلای سەیر لەسەر جەمسەری باشووری زوحەل
وێستگە ستایل-
دۆزینەوەی شێوەیەکی دە دەلای سەیر لەسەر جەمسەری باشووری زوحەل
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
زاناکان دیاردەیەکی کەشوهەوایی دە دەلای زەبەلاحیان لەسەر جەمسەری باشووری هەسارەی زوحەل دۆزیوەتەوە، کە شێوەیەکی ناوازەی هەیە.
ئەم پێکهاتەیە لە ڕێگەی وێنەکانی تەلەسکۆپی هابڵ لە ساڵی ٢٠٢٣دا بینراوە و درێژی تەنها یەک لای ئەم شێوەیە دەگاتە ١٠ هەزار میل.
زوحەل پێشتر بە شەش پاڵووەکەی جەمسەری باکووری ناسراو بوو، بەڵام ئەم نەخشە نوێیەی باشوور جیاوازە چونکە بەرەو ڕۆژهەڵات دەجوڵێت.
توێژەران پێیان وایە ئەم شێوەیە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠٢٣ دروست بووە، کاتێک تێبینی کردنی ئەو ناوچەیە لە زەوییەوە گران بووە.
ئەم دۆزینەوەیە یارمەتی زاناکان دەدات لە جوڵەی هەورەکان و گەردەلوولەکان لەسەر هەسارە گازییە زەبەلاحەکان تێبگەن.
سەرچاوە: ئەسۆوشێتد پرێس / Science Advances
PM:09:12:04/09/2026
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه