چین دەگاتە هەسارۆکەیەکی دوور و تاقیکردنەوە زانستییەکان دەستپێدەکات
وێستگە ستایل-
چین دەگاتە هەسارۆکەیەکی دوور و تاقیکردنەوە زانستییەکان دەستپێدەکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
کەشتیی ئاسمانیی (Tianwen-2)ی چینی توانی بە سەرکەوتوویی لە هەسارۆکەیەکی دوور نزیک ببێتەوە کە ملیارێک کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە، بۆ ئەوەی دەست بە تاقیکردنەوەی خاکەکەی بکات.
ئەم ئەرکە ئاسمانییە ئاڵۆزە بەشێکە لە ستراتیژییەتی درێژخایەنی چین بۆ گەڕان لە نێو قوڵایی گەردوون و دۆزینەوەی سەرچاوەی نوێی سروشتی لە دەرەوەی زەوی.
چین دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم پشکنەرەوە نموونەی بەرد و خاکی هەسارۆکەکە بهێنێتەوە بۆ سەر زەوی، کە ئەمەش یارمەتی زاناکان دەدات لە چۆنیەتی دروستبوونی کۆمەڵەی خۆر تێبگەن.
ئەم سەرکەوتنە دەری دەخات کە پەکین بووەتە ڕکابەرێکی سەرسەختی ئەمریکا و ڕووسیا لە بواری بۆشایی ئاسماندا و دەیەوێت لە داهاتوویەکی نزیکدا پێشەنگی ئەو بوارە بێت.
PM:11:10:02/08/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه