بەڤیدیۆ...خالید ڕەشید بەرهەمێكی نوێی بڵاوكردەوە
وێستگە ستایل-
هونەرمەند خالید ڕەشید لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی " ئاهو ناڵەی كلارنێت"بڵاوكردەوە.
خالید ڕەشید جگە لەوەی هونەرمەندە نوسەر و موزیكزان و شوێنەوارناس و گۆرانیبێژە و هەتا ئێستا خاوەنی حەوت ئەلبوومی موزیك و گۆرانییە و بۆ یەكەمجار سرودی نەتەوەر كوردستانی كردۆتە مارشی نیشتیمانی لە پەرلەمانی كوردستان و بە یاسا چەسپاندویەتی .
ئەم هونەرمەندە لەدایكبووی باشووری كوردستانە و بەشی شوێنەوار ناسی لە زانكۆی "ستۆكهۆڵم " لە سوید تەواو كردووە و دەرچووی پەیمانگای باڵای هونەرە لە ڤێستریای سوید ، خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرایە لەسەر كولتور و شوێنەواری كوردستان لە زانكۆی " سانت پترس بۆرگ " لە ڕوسیا .
لە ماوەی ڕابردودا بوە یەكەم كورد كە خەڵاتی كۆمەڵناس و فەیلەسوفی ئەڵمانی "ماكس ڤیبەر" ی پێ بەخشرا لەسەر سەرجەم كتێب و نوسین و بەرهەمە هونەریەكانی لە ئەكادیمیای زانستی مێژووی لە مۆسكۆ .
AM:09:41:18/07/2017
ئهم بابهته 7595
جار خوێنراوهتهوه