‌ئۆرکێسترای لاوانی سووریا موزیکی عەرەبی و ڕۆژئاوایی لە دیمەشق کۆدەکاتەوە

وێستگە ستایل-

ئۆرکێسترای لاوانی سووریا موزیکی عەرەبی و ڕۆژئاوایی لە دیمەشق کۆدەکاتەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


ئۆرکێسترای لاوانی سووریا نمایشێکی موزیکی لە دیمەشق پێشکەش کرد و تێیدا ئاوازە عەرەبی، ڕۆژئاوایی و نەریتییەکانی لە چالاکییەکدا کۆکردەوە کە بۆ ڕێزگرتن لە فرەچەشنی کولتووری و بەهرەی هونەرمەندە گەنجەکان ڕێکخرابوو.


کۆنسێرتەکە لە سەنتەری نیشتمانی بۆ هونەرە بینراوەکان بەڕێوەچوو و موزیکی فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانیشی لەخۆگرتبوو کە سەرنجی ئەو ئامادەبووانەی ڕاکێشا کە خولیای نەریتە جیاوازەکانی موزیکن. بەپێی ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سووری (سانا)، ئۆرکێستراکە لە ٧٤ ژەنیاری خاوەن ڕاهێنانی ئەکادیمی پێکدێت و "عەلی ئەحمەد" دامەزرێنەر و مایسترۆی ئۆرکێستراکە ڕوونیکردەوە کە بەرنامەکەیان ئامانجی گەیشتنە بە بینەرە جیاوازەکان و نیشاندانی ئەوەی کە چۆن موزیک دەتوانێت خەڵک لە سنوورە کولتوورییەکاندا بەیەکەوە ببەستێتەوە، هەروەها نمایشەکە جەختی لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی موزیکژەنە گەنجەکان کردەوە لە ڕێگەی ڕاهێنانی پیشەیی، دەرفەتی هونەری و دامەزراوە کولتوورییەکانەوە بۆ پاراستنی میراتی موزیک و هاندانی نەوەی نوێ.


ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سووری (سانا)


PM:08:24:24/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل