‌ناسا بەدوای هاوبەشدا دەگەڕێت بۆ پەرەپێدانی یەکەم کارلێکەری ئەتۆمی لەسەر مانگ

وێستگە ستایل-

ناسا بەدوای هاوبەشدا دەگەڕێت بۆ پەرەپێدانی یەکەم کارلێکەری ئەتۆمی لەسەر مانگ


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (ناسا) دەستپێشخەرییەکی نوێی بۆ پەرەپێدانی کارلێکەرێکی کەرتبوونی ئەتۆمی ڕاگەیاند، کە توانای دابینکردنی کارەبای بەردەوامی هەبێت بۆ ئەرکەکانی داهاتووی سەر مانگ و نیشتەجێبوونی مرۆڤ لەسەری.


سیستمی پێشنیارکراوی "Lunar Reactor-1" بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە نزیکەی ٢٠ کیلۆوات وزەی کارەبا بەرهەم بهێنێت و بە پێچەوانەی تابلۆ خۆرییەکان کە پشت بە تیشکی خۆر دەبەستن، لە ماوەی شەوە دوو هەفتەییەکانی مانگیشدا وزە دابین بکات. ناسا بەدوای هاوبەشە پیشەسازییەکاندا دەگەڕێت بۆ دیزاینکردن، پەرەپێدان و تاقیکردنەوەی ئەم تەکنەلۆژیایە تا ساڵی ٢٠٣٠ بۆ هەڵدان ئامادە بێت و هیوادارە لانیکەم پێنج ساڵ لەسەر ڕووی مانگ کار بکات، کە دەتوانێت ببێتە بەشێکی گرنگ لە ژێرخانی بۆشایی ئاسمانی داهاتوو بۆ پاڵپشتیکردنی نشینگەکانی سەر مانگ، سیستمەکانی پەیوەندیکردن، ئامێرە زانستییەکان و ئۆتۆمبێلەکانی گەڕان.


ناسا


PM:08:21:24/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل