مۆدێلێکی نوێی ژیری دەستکرد ڕێگە بە ڕۆبۆتەکان دەدات سنووری تواناکانی خۆیان بناسنەوە
مۆدێلێکی نوێی ژیری دەستکرد ڕێگە بە ڕۆبۆتەکان دەدات سنووری تواناکانی خۆیان بناسنەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژەرانی زانکۆی تەکنیکی میونشن سیستمێکی نوێی ژیری دەستکردیان ناساندووە کە بۆ ئەوە دیزاین کراوە یارمەتی ڕۆبۆتەکان بدات ئەو بارودۆخانە بناسنەوە کە ناتوانن بە سەلامەتی مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.
ئەم تەکنەلۆژیایە ڕێگە بە ڕۆبۆتەکان دەدات دەوروبەری خۆیان شیکار بکەن، توانای خۆیان بۆ تەواوکردنی ئەرکێک هەڵبسەنگێنن و لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخی نائاشنادا بوەستن، بە جۆرێک لە جیاتی بەردەوامبوون لە کارێکی نادڵنیا دەتوانن داوای هاوکاری لە مرۆڤ بکەن و لە ئەزموونە نوێیەکە فێرببن. سیستمەکە مۆدێلی "بینین-زمان-کردار" بەکاردەهێنێت و کارامەییە نوێیەکان بە جیا لە ڕێگەی پێکهاتەی زیادەی مۆدێلەکەوە هەڵدەگرێت بۆ ڕێگریکردن لە لەبیرکردنی ئەو توانایانەی پێشتر فێریان بوون، هەروەها توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ڕێبازە دەتوانێت پێداویستییەکانی مەشقکردن تا ڕێژەی لەسەدا ٢٠ کەم بکاتەوە و سەلامەتی و متمانەپێکراوی ڕۆبۆتەکان لە کەرتەکانی پیشەسازی، تەندروستی و ژینگەکانی دیکەدا باشتر بکات.
زانکۆی تەکنیکی میونشن
PM:08:20:24/11/2026