ڕەنگە مەتەڵێکی شوێنەواریی 150 ساڵە لە کڵێسای وێستمنستەر ئەبی دواجار چارەسەر کرابێت
وێستگە ستایل-
ڕەنگە مەتەڵێکی شوێنەواریی 150 ساڵە لە کڵێسای وێستمنستەر ئەبی دواجار چارەسەر کرابێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژینەوەیەکی نوێی شوێنەوارناسی ڕەنگە زانایانی نزیک کردبێتەوە لە ناسینەوەی ئەو کەسەی لەناو تابووتێکی بەردینی ڕۆمانیی کۆندا نێژراوە کە زیاتر لە 150 ساڵ لەمەوبەر لە کڵێسای وێستمنستەر ئەبی دۆزرایەوە.
تابووتە بەردینەکە لە ساڵی 1869 لە ڕێگەی هەڵکۆڵینەوە دۆزرابووەوە و لە بنەڕەتدا نووسراوێکی پەیوەست بە کەسایەتییەکی سەردەمی ڕۆمانی لەسەر بوو، بەڵام توێژەران بەڵگەیان دۆزیوەتەوە کە ئاماژە بەوە دەکات پاشماوەکەی ناوی هی کەسایەتییەکی ئایینیی سەدەکانی ناوەڕاستە کە چەند سەدەیەک دواتر تێیدا نێژراوە.
دوایین لێکۆڵینەوە دوو کاندیدی ئەگەری دیاری دەکات کە بریتین لە "ئەلفویگ" (Aelfwig) و "وولنۆس" (Wulnoth) کە هەردووکیان سەرۆک قەشەی پێشووی کڵێسای وێستمنستەر ئەبی بوون و ئێستا ئەلفویگ بە ئەگەرێکی بەهێزتر دادەنرێت هەرچەندە ناسنامەی کەسەکە بە یەکلایی نەسەلمێنراوە، ئەم دۆزینەوەیەش تێڕوانینێکی نوێ سەبارەت بە نەریتەکانی ناشتن لە سەدەکانی ناوەڕاست، دووبارە بەکارهێنانەوەی کەلوپەلی کۆنی ڕۆمانی و پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی بەریتانیا دەبەخشێت.
ساینس دەیلی – دۆزینەوەی شوێنەواریی وێستمنستەر ئەبی · 21ی تشرینی دووەمی 2026
PM:10:25:21/11/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه