بێچووە کیسەڵە دەریاییەکان لە ڕووداوێکی مێژووییدا لە کالیفۆرنیا گەیشتنە ئۆقیانووس
وێستگە ستایل-
بێچووە کیسەڵە دەریاییەکان لە ڕووداوێکی مێژووییدا لە کالیفۆرنیا گەیشتنە ئۆقیانووس
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
دەیان بێچووە کیسەڵی دەریایی لە جۆری «زەیتوونیی ڕیدلی» دوای هێلکەدانانێکی دەگمەن لە باشووری کالیفۆرنیا، ڕوویان لە ئۆقیانووس کرد.
هێلکەکان لە مانگی ئەیلوولدا لە کەناراوەکانی سیل بیچ و هانتینگتۆن بیچ دۆزرابوونەوە.
توێژەران هێلکەکانیان گواستەوە بۆ ئەکوارێۆمی پاسیفیک بە مەبەستی پاراستنیان لە زریانەکان و دابینکردنی بارودۆخێکی گونجاو بۆ هەڵهاتنیان.
ئەم ڕووداوە یەکەمین هێلکەدانانی سروشتیی تۆمارکراوی کیسەڵی دەریاییە لە کەناری ڕۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
زانایان چاودێریی جووڵە نائاساییەکانی ژیانی کێوی دەکەن لە کاتێکدا دۆخیبئۆقیانووسەکان لە گۆڕانی بەردەوامدایە.
واشنتۆن پۆست.
PM:07:19:17/11/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه