‌گەنجینە زێڕینەکانی ئەسانتی تا ساڵی ٢٠٣٠ لە غانا دەمێننەوە

وێستگە ستایل-

گەنجینە زێڕینەکانی ئەسانتی تا ساڵی ٢٠٣٠ لە غانا دەمێننەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


مۆزەخانەی بەریتانی و مۆزەخانەی ڤیکتۆریا و ئەلبێرت ڕێککەوتنی خواستنی ٣٢ پارچە شوێنەواری زێڕینی مێژوویی ئەسانتییان کە لە غانا نمایش کراون، تا ساڵی ٢٠٣٠ درێژبکردەوە.


کۆمەڵە شوێنەوارەکە ١٥ پارچەی مۆزەخانەی بەریتانی و ١٧ پارچەی مۆزەخانەی ڤیکتۆریا و ئەلبێرت (V&A) لەخۆدەگرێت.


زۆربەی ئەم گەنجینانە لە کاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بەریتانیا لە سەدەی نۆزدەهەمدا بردرابوون.


لە ئێستادا ئەم پارچانە وەک بەشێک لە پێشانگای «گەڕانەوە بۆ نیشتمان» (Homecoming) لە مۆزەخانەی کۆشکی مانهیا لە شاری کوماسی نمایش کراون.


درێژکردنەوەی ماوەکە هاوکاریی کولتووری بەهێزتر دەکات، هەرچەندە گفتوگۆکان لەبارەی گەڕاندنەوەی هەمیشەییان هێشتا بە گرنگی دەمێننەوە.


گرافیک ئۆنلاین؛ زە ئارت نیوسپەیپەر.


PM:07:18:17/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل