بانکی ناوەندیی ئەمریکا گفتوگۆیەکی گرنگ لەسەر کاریگەریی زیرەکیی دەستکرد لەسەر ئابووریی جیهان دەکات
وێستگە ستایل-
بانکی ناوەندیی ئەمریکا گفتوگۆیەکی گرنگ لەسەر کاریگەریی زیرەکیی دەستکرد لەسەر ئابووریی جیهان دەکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
بانکی ناوەندیی ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی گۆڕینی بازاڕی کار، گەشەی ئابووری و هەڵاوسان بەهۆی پێشکەوتنی خێرای زیرەکیی دەستکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز لە ڕۆژی هەینی، کێڤن وارش سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە سانفرانسیسکۆ بەشداری کۆڕبەندێکی گشتی دەکات لەگەڵ شارەزایانی تەکنەلۆژیا و ئابووری.
تەوەرەکان تیشک دەخەنە سەر زیادبوونی بەرهەمهێنان، لە بەرامبەردا هۆشداریش دەدرێت لە زیادبوونی کاتیی بێکاری و تێچووی زۆری دروستکردنی ناوەندەکانی داتا.
بەرپرسانی بانکەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەگەری هەیە جێگرتنەوەی کارەکان بە زیرەکیی دەستکرد خێراتر بێت لە دروستبوونی هەلی کاری نوێ.
ئەم هەنگاوە نیشانەی ئەوەیە کە زیرەکیی دەستکرد ئێستا بووەتە هێزێکی ئابووریی کاریگەر لەسەر سیاسەتی دارایی و بازاڕی کار.
ڕۆیتەرز، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦.
PM:10:50:13/11/2026
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه