سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هەنگاوی دەستبەجێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دەکات
وێستگە ستایل-
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هەنگاوی دەستبەجێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دەکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە حکومەتەکان کرد بەپەلە دەردانی گازی سووتەمەنییە بەردینییەکان کەمبکەنەوە بۆ دوورکەوتنەوە لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
گوتێرێس ڕۆژی هەینی لە لووتکەی کەشوهەوای (COP31) لە ئەنتاڵیای تورکیا هۆشداری دا کە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەبێتە هۆی کەمیی خۆراک، ئاوارەبوون و ناسەقامگیریی ئابووری.
لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆ لەسەر بەرزکردنەوەی پشکی کارەبا لە وزەی جیهاندا لە ٢١٪ بۆ ٣٥٪ تا ساڵی ٢٠٣٥ دەکرێت، لە کاتێکدا وڵاتانی زیانلێکەوتوو داوای پشتیوانیی دارایی زیاتر دەکەن.
بەپێی خەمڵاندنەکان، بەڵێنەکانی ئێستای وڵاتان هێشتا پلەی گەرمای زەوی تا کۆتایی ئەم سەدەیە نزیکەی ٢.٦ پلەی سیلیزی بەرز دەکاتەوە.
گفتوگۆکانی (COP31) جەخت لە پێویستیی بەپەلەی هاوکاریی نێودەوڵەتی و وەبەرهێنان لە وزەی نوێبووەوەدا دەکەنەوە.
ئەسۆشیەتد پرێس، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦.
PM:10:49:13/11/2026
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه