ڕێکخراوە ژینگەییەکان ژیریی دەستکرد بۆ پاراستنی ژیانی کێوی بەکاردەهێنن
وێستگە ستایل-
ڕێکخراوە ژینگەییەکان ژیریی دەستکرد بۆ پاراستنی ژیانی کێوی بەکاردەهێنن
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ڕێکخراوە ژینگەییەکان لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو پەنا بۆ تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد دەبەن بە مەبەستی پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکان و چاودێریکردنی وردی سیستەمە ژینگەییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەرجەم ئەو ١٥ ڕێکخراوەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە، پشت بە ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد دەبەستن بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانیان.
ئەم تەکنەلۆژیایە یارمەتیدەر بووە لە شیکارکردنی ٢٠٠ هەزار وێنەی ژیانی کێوی تەنیا لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا، هەروەها دەستنیشانکردنی ئەو ئاژەڵانەی لە ڕووپێوییە دەستییەکاندا بەدی نەکرابوون.
هاوکات کارپێکردنی ئەو سەنتەرە گەورانەی دراوە کە وزە دەبەخشنە ژیریی دەستکرد، نیگەرانیی زۆری لەسەر بەکارهێنانی کارەبا، ئاو و دەردانی گازی ژەهراوی دروستکردووە.
شارەزایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە پەرەپێدانی ژیریی دەستکردی دۆستی ژینگە دەتوانێت ببێتە ئامرازێکی یەکلاکەرەوە لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی سروشتدا.
ئاژانسی ڕۆیتەرز (Reuters)
PM:10:37:07/11/2026
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه