‌زانایان پاشماوەی خوێنی دایناسۆرێکیان دوای ١١٥ ملیۆن ساڵ دۆزییەوە

وێستگە ستایل-

زانایان پاشماوەی خوێنی دایناسۆرێکیان دوای ١١٥ ملیۆن ساڵ دۆزییەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


زانایان شوێنەواری کیمیایی پشتڕاستکراوەی خوێنیان لەناو ئێسکی دایناسۆرێکدا دۆزییەوە کە مێژووەکەی بۆ ١١٥ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.


تیمێکی نێودەوڵەتی لە زانکۆی کێرتن لێکۆڵینەوەیان لەسەر پاشماوەی بەبەردبووی دایناسۆرێکی گۆشتخۆر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بەرازیل ئەنجام دا.


توێژەران خڕۆکە سوورە بەبەردبووەکان و بەڵگەی کیمیایی پەیوەست بە مۆلیکولەکانی هیمۆگلۆبینیان دۆزیوەتەوە، کە بەهۆی کانزای هاوسمانایتەوە پارێزراون.


ئەمە دۆزینەوەیەکی دەگمەنە و دەرفەتێکی نوێ دەڕەخسێنێت بۆ تێگەیشتن لە پێکهاتەی جەستەیی زیندەوەرانی پێش مێژوو.


دۆزینەوەکە دەکرێت شێوازی لێکۆڵینەوەی زانایان لەسەر ژیانی کۆن و تەنانەت گەڕان بەدوای ژیان لە هەسارەکانی دیکەشدا بگۆڕێت.


گۆڤاری زانستیی PNAS


PM:10:39:06/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل