پێشبینی دەکرێت وڵاتانی تازەپێگەیشتوو گەشە بە وزەی نوێبووەوە بدەن
وێستگە ستایل-
پێشبینی دەکرێت وڵاتانی تازەپێگەیشتوو گەشە بە وزەی نوێبووەوە بدەن
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە ڕایگەیاند کە وڵاتانی تازەپێگەیشتوو لە دەرەوەی چین دەتوانن لە پێنج ساڵی داهاتوودا هاوشانی وڵاتە پێشکەوتووەکان توانای وزەی نوێ زیاد بکەن.
ڕاپۆرتەکە پێشبینی دەکات لەنێوان ساڵانی ٢٠٢٦ بۆ ٢٠٣١ نزیکەی ٤٨٠٠ گیگاوات وزەی نوێ لەسەر ئاستی جیهان بخرێتە کار.
وزەی خۆر ڕۆڵێکی کاریگەر لە ئەفریقا، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگێڕێت، هەرچەندە کێشەی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا وەک ئاستەنگ دەمێنێتەوە.
پشتبەستن بە وزەی خاو لە ئێستادا وەک فاکتەرێکی سەرەکی بۆ پاراستنی ژینگە و گەشەی ئابووری سەیر دەکرێت.
ئەم پێشبینییانە دەریدەخەن کە وزەی نوێبووەوە دەبێتە بڕبڕەی پشتی ئاسایشی وزە و گواستنەوە بەرەو کارەبای خاوێن.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە (IEA)
PM:10:39:06/11/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه