‌لوتکەی کەشوهەوای COP31 لەژێر فشاری گەرمبوونی زەویدایە

وێستگە ستایل-

لوتکەی کەشوهەوای COP31 لەژێر فشاری گەرمبوونی زەویدایە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


سەرنجی وڵاتانی جیهان ڕووی لە شاری ئەنتاڵیای تورکیایە، کە بڕیارە لە ٩ی تشرینی دووەم لوتکەی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان COP31 دەست پێبکات.


لوتکەکە دوای ساڵێک لە دیاردە توندەکانی کەشوهەوا، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و ئاڵۆزییەکانی بازاڕی وزە بەڕێوەدەچێت. 


بەپێی ڕاپۆرتەکان، گفتوگۆکان لەسەر کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سووتەمەنی بەردینی، فراوانکردنی وزەی نوێبووەوە و هاوکاریی دارایی بۆ وڵاتانی تازەپێگەیشتوو دەبن 


زانایان هۆشداری دەدەن کە گەرمبوونی زەوی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و بەراورد بە سەردەمی پێش پیشەسازی ١.٤ پلەی سیلیزی بەرزبووەتەوە.


ئەم لوتکەیە تاقیکردنەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ ئەوەی ئایا حکومەتەکان دەتوانن بەڵێنەکانیان بکەنە کرداری پێش ئەوەی قەیرانە ژینگەییەکان لە کۆنتڕۆڵ دەربچن.


ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس (AP)


PM:10:38:06/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل