پێشانگەی میلیپۆل قەتەر؛ نمایشکردنی ڕۆبۆت، درۆن و زیرەکیی دەستکرد بە بەشداریی ٢٨٠ کۆمپانیا
وێستگە ستایل-
پێشانگەی میلیپۆل قەتەر؛ نمایشکردنی ڕۆبۆت، درۆن و زیرەکیی دەستکرد بە بەشداریی ٢٨٠ کۆمپانیا
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
پێشانگەی نێودەوڵەتیی میلیپۆل لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر بە بەشداریی نزیکەی ٢٨٠ کۆمپانیا لە ٣٣ وڵاتی جیهانەوە بەڕێوەچوو، کە تایبەت بوو بە تەکنەلۆژیاکانی ئاسایش و بەرگریی مەدەنی.
پەرەسەندنەکانی ئەم پێشانگەیە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لە میدیا جیهانییەکاندا بڵاوکرایەوە، کە تێیدا نوێترین ئامێرەکانی وەڵامدانەوەی بارودۆخی لەناکاو و سەلامەتیی پیشەسازی خرانەڕوو.
لە پێشانگەکەدا تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ڕۆبۆتی زیرەک، سیستەمی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و بەرنامەکانی زیرەکیی دەستکرد نمایش کران، کە بۆ پاراستنی پۆلیس، چاودێریکردنی ژێرخانە هەستیارەکان، گەڕان بەدوای کەسانی ونبوودا و پشکنینی ناوچە مەترسیدارەکان بەکاردەهێنرێن.
میلیپۆل یەکێکە لە گرنگترین پێشانگە بازرگانی و تەکنەلۆژییەکان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە تێیدا ڕاوێژکارانی ئەمنی و کۆمپانیا پیشەسازییەکان کۆدەبنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە نوێیەکان.
شارەزایان پێیان وایە بەکارهێنانی زیاتری تەکنەلۆژیا و زیرەکیی دەستکرد لە بواری ئاسایشدا سوودی زۆری هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا پرسیاری یاسایی و ئەخلاقی لەبارەی پاراستنی تایبەتمەندیی هاووڵاتییان و متمانەپێکراوی ئەو سیستەمانە دەوروژێنێت.
یۆرۆنیوز
PM:11:15:23/10/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه