‌«CERN» و کۆمپانیای «Mistral AI» مۆدێلێکی زیرەکیی دەستکرد بۆ فیزیا دروست دەکەن

وێستگە ستایل-

«CERN» و کۆمپانیای «Mistral AI» مۆدێلێکی زیرەکیی دەستکرد بۆ فیزیا دروست دەکەن

وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


دامەزراوەی ئەورووپیی توێژینەوەی تەنۆلکەکان، CERN، و کۆمپانیای فەڕەنسی Mistral AI ڕێککەوتنێکی درێژخایەنیان ڕاگەیاندووە بۆ گەشەپێدانی مۆدێلێکی زیرەکیی دەستکرد بە ناوی «Flare» کە تایبەت دەبێت بە توێژینەوەی فیزیای تەنۆلکەکان.


جیاوازیی ئەم مۆدێلە لەگەڵ زۆرێک لە سیستەمە باوەکانی زیرەکیی دەستکرد ئەوەیە کە، لە جیاتی فێربوون لە دەق و زمان، پشت بە ملیاردان داتای هاوشێوەسازیی پێکدادانی تەنۆلکەکان دەبەستێت.


بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، ئامانجی پڕۆژەکە ئەوەیە کە هەندێک لە ئەلگۆریتمە تایبەتەکانی ئێستای شیکردنەوە و ناسینەوەی تەنۆلکەکان بگۆڕێت و پرۆسەی شیکردنەوەی داتاکانی تاقیگەکان کاراتر بکات. CERN خاوەنی نزیکەی یەک ئێکسابایت داتای زانستییە لە تاقیکردنەوەکانی «هادرۆن کۆلاییدەر»دا.


ئەم هاوبەشییە هەوڵێکە بۆ بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە پشکنینی زانستیی ئاڵۆزدا. بەڵام، هێشتا بودجە و کاتی تەواوبوونی پڕۆژەکە ڕانەگەیەنراوە و مۆدێلەکە دەبێت لە قۆناغەکانی گەشەپێدان و تاقیکردنەوەدا تێپەڕێت.


ئەگەر پڕۆژەکە سەرکەوتوو بێت، دەتوانێت نموونەیەک بێت بۆ بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە زانستە دیکەکانیشدا.


ڕۆیتەرز ـ ١٥ی ئۆکتۆبەر ٢٠٢٦⁠


PM:11:17:18/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل