بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنیی فڕۆکە، هێڵی ئاسمانیی ئیندیگۆ ناچار دەکات کرێی گەشتەکان زیاد بکات
بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنیی فڕۆکە، هێڵی ئاسمانیی ئیندیگۆ ناچار دەکات کرێی گەشتەکان زیاد بکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
هێڵی ئاسمانیی هیندی "ئیندیگۆ" رسووماتی سوتەمەنیی لەسەر گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان زیاد کرد، ئەمەش دوای ئەوەی بەرزبوونەوەی خێرای نرخی سوتەمەنیی فڕۆکەوانی پەستانی زیاتری خستە سەر تێچووی کارپێکردنی کۆمپانیاکە.
نرخە نوێیەکان لەسەر ئەو بڕین و حیجزکردنانە جێبەجێ دەکرێن کە لە ٦ی ئۆکتۆبەری
٢٠٢٦ەوە ئەنجام دەدرێن. بەپێی گۆڕانکارییەکان، گەشتیارانی گەشتە ناوخۆییەکان بەگوێرەی مەودای گەشتەکەیان باجی زیاتریان دەکەوێتە سەر، هەروەها گەشتە نێودەوڵەتییەکانیش ڕێژەی نوێی رسووماتیان بۆ دیاری کراوە.
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە کە ئەم دەستکاریکردنە بەهۆی بەردەوامیی بەرزبوونەوەی تێچووی سوتەمەنی پێویست بووە. ئەم هەنگاوەش هاوکاتە لەگەڵ ناجێگیریی بەردەوامی بازاڕەکانی وزەی جیهان و ئەو پەککەوتنە بەرفراوانانەی کاریگەرییان لەسەر کەرتی بگواستنەوە دروستکردووە.
بەرزبوونەوەی تێچووی فڕۆکەوانی دەتوانێت کاریگەری لەسەر نرخی تکت و ئاستی خواستی گەشتیاری دابنێت، بەتایبەتی لەو گەشتە درێژانەی کە تێیاندا سوتەمەنی بەشێکی گەورەی خەرجییەکان پێکدەهێنێت.
ئەم بڕیارە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەگەری هەیە کۆمپانیاکانی دیکەی فڕۆکەوانیش ناچار بن هەمان هەنگاو بنێن، کە ئەمەش تێچووی گەشتکردن لەسەر هاووڵاتییان زیاتر دەکات.
ئیندیگۆ و ڕۆیتەرز، ٥-٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦.
PM:11:40:06/10/2026