زانکۆکان تاقیکردنەوەکانیان لەگەڵ مامۆستایانی ژیری دەستکرد بەردەوام دەکەن
وێستگە ستایل-
زانکۆکان تاقیکردنەوەکانیان لەگەڵ مامۆستایانی ژیری دەستکرد بەردەوام دەکەن
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
بەکارھێنانی ژیری دەستکرد لە بواری پەروەردەدا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە و زانکۆیەکی ئوسترالی سیستەمێکی AI بۆ کۆرسە ناچارییەکانی دەروونناسی بەکاردەهێنێت.
زانکۆی "ماکۆاری" چاتبۆتێکی بە ناوی "Virtual Peer" دروستکردووە بۆ ئەوەی هاوکاری ئەو خوێندکارانە بکات کە بە شێوەی ئۆنلاین دەخوێنن.
زانکۆکە دەڵێت ئەم چاتبۆتە لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٦دا وەڵامی نزیکەی ٨٠ هەزار پرسیاری خوێندکارانی داوەتەوە، کە زۆربەیان پرسیاری کارگێڕی بوون.
ئەم بابەتە مشتومڕی زۆری دروستکردووە؛ هەندێک دەڵێن هاوکارییەکە خێرایە، بەڵام هەندێکی تر دەڵێن دابڕانی مامۆستا لە خوێندکار زیان بە کوالێتی فێربوون دەگەیەنێت.
ئەم پەرەسەندنە نیشانی دەدات کە زانکۆکان چیتر تەنها باس لە AI ناکەن، بەڵکو بە کردەیی تێکەڵی پرۆسەی خوێندنیان کردووە.
سەرچاوە: زە گاردیان
PM:09:40:04/09/2026
ئهم بابهته 20
جار خوێنراوهتهوه