جەیمس وێب بوونی ئاو لە قووڵایی گەلەئەستێرەکەماندا دەسەلمێنێت
وێستگە ستایل-
جەیمس وێب بوونی ئاو لە قووڵایی گەلەئەستێرەکەماندا دەسەلمێنێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
تێلسکۆپی جەیمس وێبی سەر بە ناسا دۆزینەوەیەکی سەرسوڕهێنەری ئەنجامدا کاتێک بەڵگەی بوونی ئاوی لە نزیک کونی ڕەشی چەقەی گەلەئەستێرەی ڕێگای شیری دۆزییەوە.
ئەم دۆزینەوەیە لە دەوری ئەستێرەیەکی پیر بە ناوی IRS 3 بووە کە تەنها نیو ساڵی تیشکی لە کونی ڕەشە گەورەکەوە دوورە.
گرنگی ئەم هەواڵە لەوەدایە کە ناوچەی چەقەی گەلەئەستێرە ژینگەیەکی زۆر سەختی هەیە و تیشکدانەوەیەکی بکوژی تێدایە کە چاوەڕوان نەدەکرا ئاو تێیدا بمێنێتەوە.
زانایان دەڵێن ئەم ماددانەی کە لە ئەستێرە مردووەکانەوە دەمێننەوە، رەنگە لە داهاتوودا ببنە هەوێنی دروستبوونی ئەستێرە و هەسارەی نوێ.
ئەم ئەنجامە کە لە ئابی ٢٠٢٦ بڵاوکراوەتەوە، تێگەیشتنی مرۆڤ بۆ چۆنیەتی دروستبوونی گەردیلەکان لە شوێنە زۆر گەرم و مەترسیدارەکاندا دەگۆڕێت.
سەرچاوە: NASA, Space.com, Astronomy & Astrophysics
PM:11:33:18/08/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه