یەکەم شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؛ کات و ناوچەکانی دیاریکرا
وێستگە ستایل-
یەکەم شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؛ کات و ناوچەکانی دیاریکرا
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
بۆ یەکەمجار لەمساڵدا، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی مانگی ئابدا یەکەمین حاڵەتی ناسەقامگیریی کەشوهەوا و بارانبارین ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بکات.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاندووە، بەگوێرەی نەخشەکانی سەنتەری کەنەدی، لە ماوەی نێوان ٢٥ بۆ ٢٨ی ئابدا، بەهۆی هاتنی بڕێکی دیاریکراو لە شێی دەریای سوور، یەکەم شەپۆلی بارانبارین ڕوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی پێشبینییەکان، شەپۆلەکە بە گشتی لە نێوان لاواز بۆ مامناوەند دەبێت، کاریگەرییەکەشی زیاتر لەسەر ناوچەکانی گەرمیان، سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک دەردەکەوێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە هێشتا هەرێمی کوردستان لە وەرزی هاویندایە و هاتنی ئەم جۆرە شێ و ناسەقامگیرییە بە سەرەتای گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەرەو وەرزی پاییز هەژمار دەکرێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم پێشبینییانە سەرەتایین و ئەگەری گۆڕانکارییان هەیە، بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا وردەکاری زیاتر و ڕوونکردنەوەی تەواو لەسەر گشتگیری شەپۆلەکە بڵاوبکرێتەوە.
هەژماری فەرمی هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی
PM:04:30:18/08/2026
ئهم بابهته 580
جار خوێنراوهتهوه