‌ماسی بڵۆبفیش؛ ناشرینترین ئاژەڵی جیهان لە قوڵایی زەریاکاندا

وێستگە ستایل-

ماسی بڵۆبفیش؛ ناشرینترین ئاژەڵی جیهان لە قوڵایی زەریاکاندا


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


ماسی "بڵۆبفیش" کە بە ناشرینترین بونەوەری سەر زەوی ناسراوە، لە قوڵاییەکی زۆر تاریك و ساردی زەریاکاندا دەژیت.


ئەم ماسییە خاوەنی ماسولکە نییە و جەستەی لە ماددەیەکی جێلاتینی پێکهاتووە کە چڕیەکەی لە ئاو کەمترە، ئەمەش یارمەتی دەدات بەبێ ماندووبوون مەلە بکات.


شێوەی ئەم ماسییە تەنها کاتێک دەگۆڕێت بۆ شێوەیەکی ناشرین کە دەهێنرێتە سەر ڕووی ئاو، چونکە جەستەی بۆ پەستانی زۆری قوڵایی زەریا دروستبووە.


ئەم بونەوەرە لە قوڵایی ٦٠٠ بۆ ١٢٠٠ مەتر لە کەناراوەکانی ئوسترالیا و تاسمانیادا دەژیت و زۆر بە دەگمەن دەبینرێت.


پاراستنی ئەم جۆرە ماسییە گرنگە چونکە بەهۆی ڕاوکردنی ماسییەکانی ترەوە، ژینگەکەیان تووشی مەترسی بووەتەوە.


بی بی سی ساینس


PM:11:37:17/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل