‌تۆم کرووز بە ئەنجامدانی کارە مەترسیدارەکان هەوادارانی سەرسام دەکات

وێستگە ستایل-

تۆم کرووز بە ئەنجامدانی کارە مەترسیدارەکان هەوادارانی سەرسام دەکات


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


ئەکتەری جیهانی تۆم کرووز، جارێکی تر لە سێتی وێنەگرتنی فیلمە نوێیەکەیدا بە ئەنجامدانی جوڵەی سەرکێشانە بێ بەکارهێنانی "دۆبڵێر" بووەوە بە باسی میدیاکان.


ئەم ئەکتەرە تەمەن ٦١ ساڵە، لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی (Mission: Impossible) لە بەریتانیا، لە فڕۆکەیەکی جەنگییەوە باز دەدات و هیچ ترسێکی لە بەرزایی نییە.


سەرچاوە نزیکەکان باس لەوە دەکەن کە کرووز بۆ ماوەی چەندین مانگ مەشقی بۆ ئەم دیمەنە کردووە و دەیەوێت واقیعیترین وێنە پێشکەش بە بینەران بکات.


تۆم کرووز بە یەکێک لە گرانبەهاترین ئەکتەرەکانی هۆڵیود دادەنرێت کە هەمیشە جەخت لەسەر ئەنجامدانی دیمەنە ئاکشنەکان بە دەستی خۆی دەکاتەوە.


ئەم هەنگاوەی کرووز وەک ئاڵنگارییەک بۆ تەمەن دەبینرێت و چاوەڕوان دەکرێت فیلمە نوێیەکەی ڕیکۆردی سینەماکان بشکێنێت.


ماڵپەڕی دەیڵی مەیڵ


PM:11:36:17/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل