یەکەمین "سۆپەر زانکۆ" لە بەریتانیا دروست دەکرێت
وێستگە ستایل-
یەکەمین "سۆپەر زانکۆ" لە بەریتانیا دروست دەکرێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
زانکۆکانی گرینویچ و کێنت لە بەریتانیا بڕیاریاندا یەکبگرن و دامەزراوەیەکی زانستی گەورە بە ناوی "سۆپەر زانکۆ" دابمەزرێنن.
ئەم بڕیارە بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە داراییەکان و بەهێزکردنی پێگەی زانستی ئەو دوو زانکۆیە لەسەر ئاستی جیهان دراوە.
بڕیار وایە ئەم پڕۆژە زەبەلاحە لە ساڵی ٢٠٢٦دا بە فەرمی دەستبەکاربێت و ببێتە نموونەیەک بۆ زانکۆکانی تری وڵاتەکە.
ئەم یەکگرتنە ڕەنگدانەوەی ئەو گوشارە گەورانەیە کە لە ئێستادا لەسەر کەرتی خوێندنی باڵا هەیە بەهۆی تێچووە بەرزەکانەوە.
ئامانجەکە دروستکردنی زانکۆیەکە کە بتوانێت زیاتر بەرگەی گۆڕانکارییە ئابوورییەکانبگرێت و خزمەتگوزاری باشتر پێشکەش بکات.
سەرچاوە پەروەردەییەکان لە بەریتانیا
PM:06:40:06/08/2026
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه