دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ موزیکی کوردی؛ سوهراب پورنازری بوو بە ئەندامی ئەکادیمیای گرامی
وێستگە ستایل-
دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ موزیکی کوردی؛ سوهراب پورنازری بوو بە ئەندامی ئەکادیمیای گرامی
وەستگە ستایل - سۆلین عوسمان
سوهراب پورنازری، موزیکدان و ژەنیاری ناوداری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە فەرمی وەک ئەندامی نوێی ئەکادیمیای گرامی دەستنیشانکرا. ئەم هەڵبژاردنە وەک ڕێزگرتنێک لە کارە داهێنەرانەکانی و ئاستە باڵاکەی لە جیهانی موزیکدا دێت.
ئەکادیمیای گرامی پورنازریی لەسەر بنەمای لێهاتوویی و ئاستی بەرزی لە دانانی موزیک و پێشکەشکردنی هونەری داهێنەرانە هەڵبژاردووە. پرۆسەی وەرگرتنی ئەندامی نوێ لەم دامەزراوەیەدا، تەنها لە ڕێگەی دەنگدانی ئەندامە باڵاکانی ئەکادیمیاکەوە ئەنجام دەدرێت، ئەمەش بایەخی پێگەی ئەم هونەرمەندە کوردە دەردەخات.
سوهراب پورنازری کە لە ساڵی 1983 لە شاری کرماشان لەدایکبووە، یەکێکە لە ناسراوترین موزسیانەکانی کورد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. ناوبراو ژەنیارێکی کارامەی ئامێرەکانی کەمانچە و تەنبوورە و توانیویەتی بە ستایلە تایبەتەکەی، موزیکی کوردی و ڕەسەن بگەیەنێتە ناوەندە جیهانییەکان.
ئەکادیمیای گرامی بە پڕۆفیشناڵترین و باڵاترین دامەزراوەی موزیکی لە جیهاندا دادەنرێت و خەڵاتەکانی بە "ئۆسکاری موزیک" ناوزەد دەکرێن. ئەندامانی ئەم ئەکادیمیایە مافی دەنگدانیان هەیە بۆ دیاریکردنی باشترین هونەرمەند و بەرهەمە موزیکییەکانی ساڵ لەسەر ئاستی جیهان.
چوونە ناوەوەی هونەرمەندێکی کورد بۆ ناو ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە، وەک دەستکەوتێکی گەورە بۆ هونەری کوردی ئەژمار دەکرێت و دەبێتە هۆی ئەوەی موزیکی کوردی لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەکی فەرمییەوە لە ناوەندە بڕیاردەرەکانی موزیکی جیهاندا دەربکەوێت.
سەرچاوە: میدیاکانی موزیک و لاپەڕەی فەرمی هونەرمەند
PM:11:49:04/08/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه