هەست دەکەیت هەمووان سەرنجت دەدەن؟ ڕەنگە تووشی "Spotlight Effect" بووبیت
وێستگە ستایل-
هەست دەکەیت هەمووان سەرنجت دەدەن؟ ڕەنگە تووشی "Spotlight Effect" بووبیت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
زۆربەی مرۆڤەکان وا هەست دەکەن کە هەموو جوڵە و هەڵەیەکیان لە ژێر چاودێری و وردبینی خەڵکدایە، بەڵام زانستی دەروونناسی شتێکی تر دەڵێت.
دیاردەیەکی دەروونی هەیە بە ناوی "Spotlight Effect" یان کاریگەری تیشکی ڕووناکی، کە تێیدا مرۆڤ وا هەست دەکات چاوی هەمووانی لەسەرە.
لە ڕاستیدا خەڵک زۆر کەمتر لەوەی تۆ بیری لێ دەکەیتەوە سەرنجت دەدەن، چونکە ئەوانیش هاوشێوەی تۆ سەرقاڵی ئەوەن کە خەڵک چۆن سەیری خۆیان دەکات.
تێگەیشتن لەم دیاردەیە یارمەتی مرۆڤ دەدات لە کۆمەڵگەدا ئازادانەتر بژی و ئەو پەستانە دەروونییەی لەسەرە کەمی بکاتەوە.
زۆر کات ئەو دڵەڕاوکێیەی لەناو خەڵکدا هەمانە، تەنها لە ناو خەیاڵی خۆماندایە و ڕاستییەکەی ئەوەیە کە هەرکەسە و سەرقاڵی خۆیەتی.
سەرچاوە: گۆڤاری Psychology Today
PM:11:12:21/07/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه