پاشەڕۆکەی چوارگۆشەیە؛ نهێنیی ئاژەڵی وۆمبات چییە؟
وێستگە ستایل-
پاشەڕۆکەی چوارگۆشەیە؛ نهێنیی ئاژەڵی وۆمبات چییە؟
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ئاژەڵی وۆمبات کە لە ئوسترالیا دەژی، بە یەکێک لە سەیرترین ئاژەڵەکان دادەنرێت لە جیهاندا بەهۆی شێوازی پاشەڕۆکەیەوە.
ئەم ئاژەڵە تاقە زیندەوەرە کە پاشەڕۆکەی بە شێوەی "شەش پاڵوو" یان چوارگۆشەییە، ئەمەش سەرنجی زۆرێک لە زانایانی ڕاکێشاوە.
ئەم شێوەیە یارمەتی دەدات کە پاشەڕۆکەی لەو شوێنانەی دیاری دەکات نەکەوێتە خوارەوە و بە جێگیری بمێنێتەوە، کە وەک نیشانەیەک بۆ پاراستنی ناوچەکەی بەکاری دەهێنێت.
وۆمبات ئاژەڵێکی شیردەری کیسەدارە و بەوە ناسراوە کە زۆر پارێزگاری لە خاکی خۆی دەکات و ئەم جۆرە پاشەڕۆیەش بەشێکە لە سیستمی پەیوەندییەکەی.
تەنانەت شێوەی پاشەڕۆی ئاژەڵەکانیش هۆکارێکی زانستی و بایۆلۆجی لە پشتە کە خزمەت بە مانەوەی ئەو جۆرە ئاژەڵە دەکات لە ژینگەکەیدا.
سەرچاوە: گۆڤاری National Geographic
PM:11:10:21/07/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه