پەیمانە مێژووییەکەی محەمەد عەلی کلای بەرامبەر هەوادارانی
وێستگە ستایل-
پەیمانە مێژووییەکەی محەمەد عەلی کلای بەرامبەر هەوادارانی
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
چیرۆکی واژۆکانی ئەفسانەی جیهانی بۆکسێن محەمەد عەلی کلای، وەک نموونەیەکی باڵای ڕێزگرتن لە هەواداران لە مێژوودا تۆمار کراوە.
کاتێک محەمەد عەلی منداڵ بووە، داوای واژۆی لە یاریزانێکی بەناوبانگ کردووە و ئەویش داواکەی ڕەت کردووەتەوە، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ناخی دروست کردووە.
ئەم ڕەتکردنەوەیە وای لە عەلی کرد پەیمان بدات کە ئەگەر بوو بە کەسێکی ناودار، هەرگیز داوای هیچ هەوادارێک بۆ واژۆ ڕەت نەکاتەوە، بۆیە هەزاران کاتژمێری ژیانی بۆ دڵخۆشکردنی خەڵک تەرخان کرد.
ئەم ئەفسانەیەی بۆکسێن تەنها لە ناو یاریگادا پاڵەوان نەبوو، بەڵکو لە دەرەوەی یاریگاش وەک مرۆڤێکی میهرەبان و خاکی ناسرابوو.
هەڵوێستە بچووکەکانی سەردەمی منداڵی دەتوانن کارەکتەری مرۆڤێکی مەزن دروست بکەن کە دواتر ببێتە ئیلهامبەخش بۆ ملیۆنان کەس.
سەرچاوە: ئەرشیفی ژیاننامەی وەرزشوانان
PM:11:09:21/07/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه