نەوزاد قەفتان؛ ماڵئاوایی نووسەرێک کە پردی پەیوەندی نێوان دوو کولتوور بوو
وێستگە ستایل-
نەوزاد قەفتان؛ ماڵئاوایی نووسەرێک کە پردی پەیوەندی نێوان دوو کولتوور بوو
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
نەوزاد قەفتان، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری کورد و یەکێک لە پارێزەرانی زمان و کولتووری کوردی لە هەندەران، دوای تەمەنێک لە خزمەتکردن بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی 13ی تەمموز، ئەم نووسەرە لە وڵاتی ئەڵمانیا گیانی سپارد، کە ساڵانێکی درێژ لەوێ وەک کەسایەتییەکی چالاکی بواری کولتووری و فەرهەنگی دەناسرا.
قەفتان لە سەرەتای هەشتاکانەوە ڕووی لە ئەڵمانیا کردبوو، لەوێ فەرهەنگی (ئەڵمانی - کوردی) و دواتر (کوردی - ئەڵمانی) چاپ و بڵاوکردەوە، کە خزمەتێکی گەورەی بە پەنابەرانی کورد و خوێندکارانی زمان کردووە.
ئەو دامەزرێنەری ناوەندی کولتووری کوردی بوو لە شارەکانی دارمشتاد و نۆرینبێرگ، هەروەها ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە دامەزراندنی چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەی کوردی لە ئەوروپا.
کۆچی دوایی نەوزاد قەفتان زیانێکی گەورەیە بۆ کتێبخانەی کوردی، بەڵام فەرهەنگ و نووسینەکانی وەک سەرچاوەیەکی هەمیشەیی بۆ نەوەکانی دوای خۆی دەمێننەوە.
سەرچاوە: ناوەندی کولتووری کوردی لە ئەڵمانیا.
PM:11:34:14/07/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه