شوان کەریم بە شانۆیی "پیانۆ" دەگەڕێتەوە سەر تەختەی نمایش
وێستگە ستایل-
شوان کەریم بە شانۆیی "پیانۆ" دەگەڕێتەوە سەر تەختەی نمایش
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
نووسەر و دەرهێنەری ناودار شوان کەریم، لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا ئامادەکارییەکان بۆ نمایشکردنی نوێترین بەرهەمی شانۆیی خۆی بە ناوی "پیانۆ" تەواو کردووە.
بڕیارە یەکەم نمایشی ئەم شانۆییە لە ڕۆژی 15ی تەمموز، کاتژمێر 6:30ی ئێوارە لە هۆڵی بناغەی کارگەی کولتوور ئەنجام بدرێت و بۆ چەند ڕۆژێکی دواتریش بەردەوام بێت.
ناوەڕۆکی شانۆییەکە لایەنێکی تەنزئامێز و ڕەخنەیی هەیە و تیشک دەخاتە سەر ژیانی چینی دەوڵەمەندی کۆمەڵگە، کە لە ناو هەناویشیدا چیرۆکێکی موزیکیی سەرنجڕاکێش گوزارشت لە ڕووداوەکان دەکات.
شوان کەریم بۆ ئەم بەرهەمە نوێیەی، دەستەیەک لە ئەکتەرە ناسراو و لێهاتووەکانی شانۆی کۆکردووەتەوە تا نمایشێکی فرەڕەنگ و جیاواز پێشکەش بە بینەران بکەن.
ئەم شانۆییە کە لە نووسین و دەرهێنانی شوان کەریم خۆیەتی، چاوەڕوان دەکرێت دەنگدانەوەیەکی باشی لە ناوەندە هونەرییەکاندا هەبێت.
سەرچاوە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی "کارگەی کولتوور"
PM:11:33:14/07/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه