سادق هیدایەت؛ پێشەنگی نوێگەری لە ئەدەبیاتی فارسی و جیهانیدا
وێستگە ستایل-
سادق هیدایەت؛ پێشەنگی نوێگەری لە ئەدەبیاتی فارسی و جیهانیدا
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
سادق هیدایەت وەک یەکێک لە پایە بەرزترین و کاریگەرترین نووسەرانی مێژووی ئێران و ناوچەکە دەناسرێت، کە توانی ڕێڕەوی ئەدەبیاتی فارسی بگۆڕێت و شێوازێکی نوێ لە گێڕانەوە و بیرکردنەوە بهێنێتە کایەی نووسینەوە.
هیدایەت بەهۆی شارەزایی لە زمانە ئەوروپییەکان و خوێندنی لە هەندەران، ئاشنایەتییەکی قووڵی لەگەڵ ئەدەبیاتی جیهانیدا پەیدا کرد، نووسەرانی وەک کافکا، چێخۆف، ڕیلکە و مۆپاسان کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر تێڕوانین و شێوازی داڕشتنی دەقەکانی دروستکردبوو.
ئەم نووسەرە بە هەمەچەشنی لە بەرهەمەکانیدا دەناسرێتەوە، چونکە خاوەنی چەندین کورتە چیرۆک، ڕۆمان، درامای مێژوویی، وەرگێڕان و وتاری ڕەخنەییە، زۆربەی کارەکانی بوونە هەوێنی ئەوەی ئەدەبیاتی فارسی بەرەو قۆناغی هاوچەرخبوون و مۆدێرنیتە هەنگاو بنێت.
لە ماوەی ژیانی کورت بەڵام پڕ بەرهەمیدا، سادق هیدایەت نزیکەی ٣٠ بەرهەمی گەورەی پێشکەش کرد، کە تێیدا بە قووڵی باس لە خەمە مرۆییەکان و بێهودەیی دەکات، ئەمەش وای کردووە بەرهەمەکانی بۆ چەندین زمانی جیهانی وەربگێڕدرێن.
سادق هیدایەت لە ڕێکەوتی ٩ـی نیسانی ساڵی ١٩٥١، لە تەمەنی ٤٨ ساڵیدا لە شاری پاریس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، بەوەش کۆتایی بە ژیانی یەکێک لە گەورەترین نووسەرە جیاوازەکانی سەدەی بیستەم هات.
ئەم زانیارییانە لە ژیاننامەنامەی نووسەر و سەرچاوە ئەدەبییە باوەڕپێکراوەکانەوە وەرگیراون.
PM:07:16:09/04/2026
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه