لیۆ ووداڵ وەک کارەکتەری ئاراگۆرن لە زنجیرە فیلمی "Lord of the Rings" دەردەکەوێت
وێستگە ستایل-
لیۆ ووداڵ وەک کارەکتەری ئاراگۆرن لە زنجیرە فیلمی "Lord of the Rings" دەردەکەوێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
لە نوێترین گۆڕانکارییەکانی جیهانی سینەمادا، بە فەرمی دوورخستنەوەی کارەکتەری ئاراگۆرن بەهۆی بەشدارینەکردنی ئەکتەری ناودار ڤیگۆ مۆرتێنسن ڕاگەیەندرا، بەڵام تیمی بەرهەمهێنانی فیلمەکە زۆر بە خێرایی ئەکتەرێکی گەنج و لێهاتوویان وەک جێگرەوە بۆ ئەم ڕۆڵە مێژووییە دۆزییەوە.
بڕیارە ئەکتەری بەریتانی لیۆ ووداڵ، لە بەشە نوێیەکانی زنجیرە فیلمی جیهانی "Lord of the Rings" ڕۆڵی کارەکتەری ئاراگۆرن بەرجەستە بکات، ئەم بڕیارەش پاش ئەوە دێت کە ڤیگۆ مۆرتێنسن ئامادە نەبوو لەم وەرزە نوێیەدا بەشدار بێت، کە پێشتر یەکێک بوو لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی فیلمەکە.
دەرهێنەری بەشە نوێیەکە ئەم زانیارییەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ووداڵ توانایەکی باشی هەیە بۆ گێڕانی ئەم ڕۆڵە، ڕەخنەگرانی سینەمایش لەو بڕوایەدان کە ئەم ئەکتەرە یەکێکە لە شیاوترین کەسەکان، چونکە لە سەرەتای کاروانی نواندنیدا خولیای ئەم کارەکتەرەی هەبووە
ئەوەی جێی سەرنجە، لیۆ ووداڵ پێشتر چەندین جار پرۆڤەی لەسەر دەق و دیمەنەکانی ئاراگۆرن کردووە، ئەمەش وای لێدەکات بە شارەزاییەکی زۆرەوە بچێتە ناو قووڵایی کارەکتەرەکەوە و بتوانێت ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە کە بەهۆی نەبوونی مۆرتێنسنەوە دروست بووە
لیۆ ووداڵ ئێستا یەکێکە لەو ئەکتەرانەی کە سەرنجی سینەماکارانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە و چاوەڕوان دەکرێت بەم ڕۆڵە نوێیەی، لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانی پیشەیی خۆیدا هەڵبداتەوە و جەماوەرێکی فراوانتر لە ئاستی جیهاندا کۆبکاتەوە.
ئەم هەواڵە لە میدیا جیهانییەکانی بواری سینەما و پەیجی فەرمی بەرهەمهێنەرانی زنجیرە فیلمەکە بڵاوکراوەتەوە.
PM:07:13:09/04/2026
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه