شۆڕشێکی نوێ لە ئایفۆن؛ ئەپڵ دوای ١٥ ساڵ تەسلیمی داواکارییەکانی ئاسایش دەبێت
وێستگە ستایل-
شۆڕشێکی نوێ لە ئایفۆن؛ ئەپڵ دوای ١٥ ساڵ تەسلیمی داواکارییەکانی ئاسایش دەبێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
کۆمپانیای ئەپڵ بڕیارێکی مێژوویی و چارەنووسسازی دا سەبارەت بە گۆڕینی بنەڕەتیی سیستەمی نامەناردن لە مۆبایلەکانی ئایفۆندا، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی ١٥ ساڵ سوور بوو لەسەر هێشتنەوەی سەکۆی "iMessage" بە داخراوی تەنها بۆ بەکارهێنەرانی خۆی.
ئەم هەنگاوە نوێیەی ئەپڵ دوای فشارێکی توندی دەزگای هەواڵگری فیدراڵی ئەمریکا "FBI" هات، کە هۆشدارییان دابوو کە نامە ئاساییەکانی نێوان ئایفۆن و ئەندرۆید ناپارێزراون و ڕێگە بۆ سیخوڕیکردن و هاککردنی زانیارییە تایبەتییەکانی هاووڵاتیان خۆش دەکەن.
ناوەڕۆکی گۆڕانکارییەکە بریتییە لە جێگیرکردنی پرۆتۆکۆڵی "RCS" لەناو سیستەمی ئایفۆندا، پێشتر نامەکان لە نێوان ئایفۆن و ئەندرۆیدا بە شێوەیەکی سادە و بێ کۆدکردن دەڕۆیشتن، بەڵام ئێستا بەم سیستمە نوێیە هەموو نامەکان بە شێوەی "Encrypted" دەپارێزرێن و ئاسایشیان بەهێز دەبێت.
ئەم تایبەتمەندییە نوێیە کە بڕیارە لە وەشانی iOS 26.5 دا کارا بکرێت، جگە لە لایەنی ئەمنی، کێشە کۆنەکانی نێوان ئەم دوو سیستەمە چارەسەر دەکات، وەک دابەزینی کوالێتی وێنە و ڤیدیۆکان کە هەمیشە جێگەی بێزاری بەکارهێنەرانی هەردوو لا بووە.
ئەم بڕیارەی ئەپڵ وەک سەرکەوتنێکی گەورە بۆ پاراستنی نهێنییەکانی بەکارهێنەران سەیر دەکرێت و کۆتایی بەو جیاکارییە ئەمنییە دەهێنێت کە ساڵانێکی زۆر لە نێوان مۆبایلە جیاوازەکاندا هەبوو.
تەکنەلۆژیا نیوز
PM:11:08:07/04/2026
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه