ڤیڤیان ویستوود؛ ئاهەنگگێڕان بۆ شاژنی یاخیبوونی مۆدێل
وێستگە ستایل-
ڤیڤیان ویستوود؛ ئاهەنگگێڕان بۆ شاژنی یاخیبوونی مۆدێل
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
مۆزەخانەی "بۆوز" پێشانگایەکی گەورە و تایبەتی بۆ کارەکانی دیزاینەری کۆچکردوو ڤیڤیان ویستوود کردووەتەوە، کە تێیدا ڕێز لە تواناکانی ئەو خانمە وەک هێزێکی ڕێچکەشکێن دەگیرێت.
لەو پێشانگایەدا زیاتر لە ٤٠ پارچە جلوبەرگی دەگمەن لە کۆکراوەی تایبەتی "پیتەر سمیتسن" نمایش دەکرێن، لەگەڵ چەندین ئێکسسوارات و کەلوپەلی تری مۆدێل کە مێژووی کاری ویستوود دەگێڕنەوە
ویستوود تەنها دیزاینەر نەبوو، بەڵکو ئەو شۆڕشگێڕێک بوو کە توانی یاخیبوونی "پەنک" و مێژووی کلتووری بەریتانیا پێکەوە ببەستێتەوە و ستایلێکی وا بخولقێنێت کە تا ئێستاش کاریگەری لەسەر فاشنی جیهانی هەیە.
ئەم پێشانگایە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن ویستوود شانازی بە ڕەگ و ڕیشەی خۆیەوە دەکرد و چۆن توانی پارچە جلوبەرگ بکاتە پەیامێکی سیاسی بۆ پاراستنی ژینگە و مافەکانی مرۆڤ.
بینینی ئەم کارانە لە نزیکەوە، دەرفەتێکە بۆ نەوەی نوێ تا تێبگەن چۆن مۆدێل دەتوانێت لە کات کاتژمێر تێپەڕێت و ببێتە بەشێک لە کلتووری نەمری گەلان.
مۆزەخانەی بۆوز
PM:10:25:03/04/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه