‌ژنە نووسەرەکان دەست بەسەر لیستی کۆتایی خەڵاتی بوکەردا دەگرن

وێستگە ستایل-

ژنە نووسەرەکان دەست بەسەر لیستی کۆتایی خەڵاتی بوکەردا دەگرن


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


دامەزراوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی بوکەر بە فەرمی لیستی کورت و کۆتایی باشترین بەرهەمە ئەدەبییەکانی بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوە. ئەوەی لەم لیستەدا جێگەی سەرنجە، باڵادەستیی ژنانە، بە جۆرێک لە کۆی شەش بەربژێری کۆتایی، پێنجیان نووسەری ژنن. ئەمە وەک وەرچەرخانێکی گەورە لە جیهانی ئەدەبدا دەبینرێت کە تێیدا دەنگی ژنان بەهێزتر لە جاران دەبیسترێت.


لە ڕکابەرییەکەدا شەش بەرهەمی ناوازە هەن کە کێبڕکێ بۆ بردنەوەی نازناوەکە و خەڵاتی دارایی کە بڕەکەی ٥٠ هەزار پاوەندی بەریتانییە، دەکەن. خاڵێکی تری سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە چوار لە بەربژێرەکان لە بنەڕەتدا وەرگێڕن و پێنج لەو کتێبانەی گەیشتوونەتە ئەم قۆناغە، لە زمانەکانی ترەوە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی ئینگلیزی.


خەڵاتی بوکەر بە یەکێک لە گرنگترین و باوەڕپێکراوترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی جیهان دادەنرێت. ساڵانە باشترین بەرهەمی خەیاڵی هەڵدەبژێرێت کە بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکرابێتەوە. ئەمساڵ ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لە ڕێکەوتی ١٩ی ئایار لە شاری لەندەن بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا جیهانی ئەدەب چاوەڕێی ناسینی براوەی نوێ دەکات.


ئەم لیستە نیشان دەدات کە ئەدەبی جیهانی بەرەو فرەچەشنی و بەشداریی زیاتری وڵاتان و زمانە جیاوازەکان دەچێت. بوونی وەرگێڕەکان لە لیستی کۆتاییدا ئەو پەیامە دەگەیەنێت کە دەقە ئەدەبییەکان سنوورەکان دەبەزێنن و دەبنە موڵکی هەموو مرۆڤایەتی


The Booker Prizes - Official Site


PM:10:39:02/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌