‌کۆچی دوایی یۆرگن هابرماس؛ ماڵئاوایی گەورەترین مامۆستای بیری دیالێکتیکی لە جیهاندا

وێستگە ستایل-

کۆچی دوایی یۆرگن هابرماس؛ ماڵئاوایی گەورەترین مامۆستای بیری دیالێکتیکی لە جیهاندا


وەستگە ستایل - سۆلین عوسمان


جیهانی فەلسەفە و زانستە کۆمەڵایەتییەکان یەکێک لە گەورەترین کۆڵەکەکانی خۆی لەدەستدا، کاتێک یۆرگن هابرماس، بیرمەندی ناوداری ئەڵمانی، لە تەمەنی 96 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد. هابرماس کە وەک دوایین نەوەی قوتابخانەی فرانکفۆرت دەبینرا، کاریگەرییەکی بێوێنەی لەسەر بیری سیاسی و کۆمەڵایەتی سەدەی بیستەم و بیست و یەکەم جێهێشتووە.


هابرماس لە نێوەندە ئەکادیمییەکاندا بە "مامۆستای بیرمەندانی ئەڵمانیا" دەناسرایەوە. فەلسەفەکەی لەسەر بنەمای مامەڵەیەکی دیالێکتیکیی مێژوویی داڕێژرابوو، ئەو پێی وابوو مرۆڤ تەنها لە ڕێگەی گفتوگۆ و پەیوەندییەکی ئازادانەوە دەگات بە ڕاستی. لە ڕوانگەی ئەوەوە، گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگە لە ئەنجامی دوو پڕۆسەی ڕاستەهێڵیی "کولتوور و دیالێکتیک"ەوە دروست دەبن، کە هەمیشە هەوڵی دەدا هاوسەنگییەک لە نێوان عەقڵانییەت و ژیانی کۆمەڵایەتیدا دروست بکات.


ئەم بیرمەندە گەورەیە کانییەکی دەوڵەمەند بوو لە زانیاری، سەرچاوە فەلسەفییەکانی لە هەریەک لە کانت، هیگڵ، مارکس و مارتن هایدیگەرەوە سەرچاوەی دەگرت، هەرچەندە دواتر ڕەخنەی توندی لە هەندێکیان گرت، بەتایبەت لە بواری عەقڵانییەت و مۆدێرنیتەدا. هابرماس تەنها تیۆری داڕێژەر نەبوو، بەڵکو بە کردەیی لە ناو جەرگەی ڕووداوە سیاسییەکانی ئەوروپادا بوو.


ژیانی هابرماس پڕ بوو لە وێستگەی زانستی گرنگ؛ ئەو لە ساڵی 1929 لە دۆسڵدۆرف لەدایک بوو، لە ساڵانی شەستەکاندا لە زانکۆی هایدلبێرگ فەلسەفەی خوێند و دواتر بۆ ماوەی دە ساڵ (1971-1981) سەرۆکایەتی ئینستیتوتی "ماکس پلانک"ی کرد. کۆچی دوایی ئەو، بە کۆتایی سەردەمێکی زێڕینی فەلسەفەی ڕەخنەیی دادەنرێت کە هەمیشە بەرگری لە دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ دەکرد.


سەرچاوە: گۆڤاری دێر شپیگڵ و ئاژانسی دی پی ئەی


PM:09:30:14/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل