ئه‌م كه‌سانه له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا سه‌ركه‌وتوو نابن
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
	
په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری بابه‌تێكه هه‌مو كه‌سێك ناتوانێت تیادا سه‌ركه‌وتوو بێت، پسپۆڕانی ده‌رونی باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی زیره‌كن ئه‌گه‌ری زۆره له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بن و شكست بهێنن له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه:
	
1- زیرەكەكان زۆر وورد دەبنەوە لە بابەتەكان و لێكۆڵینەوە و شیكاری وورد بۆ بابەتەكان دەكەن و لە سەرەتاوە بڕیار لەسەر كۆتای پەیوەندیەكە دەدەن .
	
2- بە قورسی دەزانن پەیوەندی لەگەڵ كەسانی دیكە دابنێنن و وا هەست دەكەن هەموو پەیوەندیەك گوماناوی و مەترسیدرە.
	
3- بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدەن وەك كەسێك بێ هەست و سارد دەربكەون و خۆیان دوور دەگرن لە دەرخستنی خۆشەویستیان بۆ بەرامبەرەكەیان.
	
4- بڕوایان وایە مرۆڤ تەنها بژی باشترە لەوەی لەگەڵ كەسێكی نەگونجاو لەگەڵ بیركردنەوەكانی بژی.
	
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا نابێت ئەوە لەبیر بكەیت خۆشەویستی هەست و سۆزە و هەموو كات تێگەیشتن لێی ئاسان نیە.
 
        
        PM:02:51:02/09/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									6636
 جار خوێنراوهتهوه