توێژینه‌وه‌یه‌ك: ڕۆژگارێكی تاڵ بۆ مرۆڤایه‌تی به‌ڕێوه‌یه
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
	
هه‌ساره‌ی زه‌وی ڕوه‌و تیاچوونی به‌كۆمه‌ڵ و داڕمانی ته‌ندروستی و تێكچوونی كه‌ش و هه‌وا ده‌چێت و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌كات، ئه‌مه ئه‌و په‌یامه‌یه كه زاناكان ئاڕاسته‌ی مرۆڤایه‌تیان كردوه و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مرۆڤه‌كان ئاگاداری ئه‌و گرفته گه‌وره‌یه نین كه به‌سه‌ر كه‌شوهه‌وا و گۆڕانی بایلۆجی له‌سه‌ر زه‌وی هاتووه.
	
حه‌ڤده زانا كه له‌ناویاندا پرۆفیسۆر" پۆل ئهرلیش" له زانكۆی ستانفۆرد هه‌یه و نوسه‌ری كتێبی" بۆمبی دانیشتوانه" باس له‌وه ده‌كات دۆخی هه‌ساره‌ی زه‌وی زۆر خراپتره له‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س و ته‌نانه‌ت زاناكیش تێی گه‌یشتوون.
	
كۆمه‌ڵێك زانا له " مه‌كسیك و ئوستورالیا و ئه‌مه‌ریكا" ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه قه‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له‌سه‌ر ته‌واوی ژیانی سه‌ر زه‌وی و مرۆڤایه‌تیه زۆر ئاڵۆزه بۆ زاناكانیش لێی تێبگه‌ن.
	
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه كۆچی به‌كۆمه‌ڵی هاوڵاتیان و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و شه‌ڕ له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كان به‌دڵنیاییه‌وه ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر ئێستا ڕێ‌و شوێنی گونجاو نه‌گیرێته‌به‌ر.
	
 
        
        PM:03:54:13/01/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									9232
 جار خوێنراوهتهوه