ڤیدیۆی دیمه‌نێكی ده‌گمه‌نی تاڤگه‌كانی نیاگرا له تۆڕه كۆمهڵايهتیهكان بڵاوكرایه‌وه
        
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده‌یه كه‌شتیه‌ك له‌سه‌ر تاڤگه‌كانی نیاگرا گیری خواردوه و به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌م ڕۆژانه‌دا كه‌شتیه‌كه له شوێنی خۆی جوڵاوه .
	
جیم هیل له كۆمپانیای " نیاگرا پاركس" ڤیدیۆیه‌كی كورتی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌شتیه‌كه 50 مه‌تر جوڵاوه و كه‌وته سه‌ر یه‌ك لای و هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌و باران و ڕه‌شه‌با به‌هێزه‌یه كه چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕویكردۆته ناوچه‌كه.
	
ئه‌م كه‌شتیه ناوی " ئایرۆن سكۆ" یه و له ساڵی 1918 ه‌وه به دووری 600 مه‌تر له‌سه‌ر لاپاڵه‌كانی تاڤگه‌كانی نیاگرا گیری خواردوه و ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی كه‌شوهه‌وا به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه كه‌شتیه‌كه زیاتر بجوڵێت و له‌م حاڵه‌ته‌شدا بۆ سه‌لامه‌تی گیانی سه‌ردان كه‌ره‌كانی ڕێوشوێنی تایبه‌تی ده‌گیرێته به‌ر.
	
 
        
        AM:10:19:05/11/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									4088
 جار خوێنراوهتهوه