هه‌یفا "ئه‌م ئهكتهرهم به‌دڵه"
        
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
	
خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی "هه‌یفا وه‌هبی" له‌ڕێی تویتێك ئاشكرای كرد تاكه هونه‌رمه‌ند كه له دراماكانی ئه‌مساڵدا ته‌واو به‌دڵی ئه‌و بووه و سه‌رنجی ڕاكێشاوه هونه‌رمه‌ند "محمد ممدوح " بووه.
	
هه‌يفا ده‌ڵێت" هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د مه‌مدوح كه ڕۆڵی پاڵه‌وانی درامای "قابیل" ی بینیوه له درامای مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ زۆر جوان ڕۆڵی گێڕاوه و سه‌رسام بووه پێی.
	
هه‌یفا له پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" هونه‌رمه‌ندی ڕاست ئه‌و كه‌سه‌یه كه ته‌واو ئه‌و ڕۆڵه‌ی پێی ده‌درێت ده‌یبینێت و كه‌سایه‌تی خۆی له دراماكه دوور ده‌خاته‌وه به‌ڵام ته‌نها یه‌ك داواكاریم هه‌یه ئه‌گه‌ر تارق له دراماكه‌دا قابیل ه ئه‌وه هه‌مومان بێزار ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه پێتان ده‌ڵێم ئاگاداربن"
	
درامای "قابیل" له نوسینی "مسته‌فا سه‌قه‌ر و محمد عزالدین و ئه‌شره‌ف نه‌سر و كه‌ریم یوسف" ه و ده‌رهێنانی "كه‌ریم شناوی" یه و تیایدا كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند ڕۆڵیان تیادا بینیوه.
	
	
 
	
	 
	
	
 
        
        AM:09:16:14/05/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									5972
 جار خوێنراوهتهوه